en_US
en

Powered By Mega Holdings

 
 
 
 
پێشمەرگە
1961

پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای "ئەوانەی کە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێک خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان" دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠ دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای رووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاڕ بوو کە ناوچەکانی کوردستان لەژێردەستیاندا بوو.[٥]

ئەم ناوەش بۆ یەکەمینجار لە لایەن کۆماری کوردستان لە سالی ١٩٤٦ بۆ ناوی سەربازانی (چەکدارانی)ی کورد بەکاهاتووە.

ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکومەتی بەعس لە باشووری کوردستان. پێشمەرگە چەکدارێکی شۆڕشگێر و بە بیروباوەڕە کە لە پێناو ڕزگاری گەلەکەیدا ئامادەیە گیانی خۆی ببەخشێ.

پێشمە رگە

لق : سوپا
ڕۆڵ : پاسەوانی ھەرێمی، سوپا
بنگەی سەرەکی : ھەولێر
ئاوازی سەربازی : ئەی ڕەقیب
: بەشداریکردنەکان

شەڕی جیھانیی یەکەم
دروستبوونی کۆماری کوردستان
شەڕی یەکەم کورد-عێراق (١٩٦١–١٩٧٠)
شەڕی دووەم کورد-عێراق (١٩٧٤–١٩٧٥)
شەڕی ئێران-عێراق(١٩٨٠–١٩٨٨)
شەڕی عێراق(٢٠٠٣)
شەڕی دژەتیرۆر (٢٠٠٣-٢٠١٤)
یاخیبوونی عێراقی (پاش کشانەوەی ئەمەریکا)

قەبارە ٣٠٬٠٠٠[١]-٢٠٠,٠٠٠[٢][٣][٤]
: فەرماندەکان
سەرکردە مەسعوود بارزانی
وەزیری پێشمەرگە مستەفا قادر
: فەرماندەکان

ئیحسان نووری پاشا
شێخ سەعیدی پیران
قازی محەممەد
مستەفا بارزانی
جەلال تاڵەبانی
مامە ڕیشە
ئیدریس بارزانی
کۆسرەت ڕەسوول
عەلی عەسکەری