en_US
en

Powered By Mega Holdings

 
 
 
 
ناوداران
9410

ناوداران


دایکبوون :   ل ١٨٩٣
مەرگ  ٣٠:  ی مارچی ١٩٤٧
مەیدانی چوارچرای مەهاباد
ھۆکاری مەرگ  :   لەسێدارەدان
نەتەوە : کورد
پیشە دادوەر :   قازی
شار مەهاباد
سەرناو :  سەرۆک کۆماری کوردستان
وادە ١١:  مانگ
حیزبی سیاسی :  کۆمەڵەی ژ.ک، حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەرانبەر(ەکان) :  حکوومەتی ناوەندیی ئێران
ئایین :   ئیسلام
ھاوسەر :  مینا ئەسکەندەری
دایک و باوک :   قازی عەلی

قازی محەمەد مرۆڤێکی فەرھەنگ دۆست، خۆش بەیان، ئەدەب و ھونەر دۆست، ئەھلی راوێژ و لە ھەمان کات‌دا خەباتگەرێکی نیشتمانپەروەر و گەل خۆشەویست بوو. لەگەڵ ھەموو چین و توێژێک ھەڵسوکەوتی ھەبوو و لە کاتی پێویستدا لە ھەست و ھێزیان کەڵکی وەر دەگرت.

وەک ئەوەی لە وەسیەتەکەیدا ھاتوو، قازی محەممەد برایەتی و یەکگرتوویی کوردی پێ گەورەترین ھۆی سەرکەوتن بوو. ھەربۆیە لە زۆربەی وتارەکانی کە لە ڕۆژنامەی کوردستان، ئەوکات چاپ کراون لەسەر بابەتی یەکیەتی و برایەتی دواوە و مەرجی سەرکەوتن و کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمار و ھۆی سەرکەوتن بەسەر دوژمنانی‌دا زانیوە.

ھەرچەند دەیزانی دوژمنەکانی کورد ڕاست ناکەن بەڵام لە وتووێژدا زۆر بە ڕاشکاوی ڕای‌دەگەیاند کورد حەز دەکا لە ڕێگای ئاشتییەوە بە مافی خۆی بگا، بەڵام ئەگەر وا نەبێ ئەوەی بۆی بکرێ دەیکا.

لە پێش کۆماردا جاربەجارە لە رۆژنامەی کوردستان بە ناوی پێشەوا باسی لێ دەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمینازناوی پێشەوای پێ‌بەخشراو و ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو کۆڕ و کۆمەڵی خەڵک دا ھەر باوە.

 

عەبدولڕەحمان قاسملوو
300px
لەدایکبوون  :  ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠
 کوردستان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ورمێ                                   مەرگ :  13ی تەممووزی 198٩  ساڵ ژیاوە
 نەمسا :  ڤییەن
ھۆکاری مەرگ :  تیرۆر
شوێنی گۆڕ:  گۆڕستانی پێر لاشێز
نەتەوە :کورد
ناوەکانی تر:  پێخەمبەری ئاشتی(لایەنگرانی وای پێ دەڵێن)
پەروەردە: دوکتورا
پیشە :  سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران٩
سەرناو :سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
زانای :  بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی
پێشوو:  پێشەوا قازی
جێگر:  دوکتۆر سادق شەرەفکەندی
حیزبی سیاسی حیزبی توودەی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەرانبەر(ەکان):  حکوومەتی ناوەندیی ئێران
ئایین : ئیسلام
ھاوسەر نەسرین قاسملوو(Helen Krulich) -   Czechoslovakia
منداڵەکان مینا قاسملوو(١٩٥٣)
هیوا قاسملوو (١٩٥٥

ە ١٣ی تەممووزی ١٩٨٩، یەکێک لە سامناکترین رووداوەکانی مێژووی کورد لە ڤییەنی پایتەختی نەمسا دوکتۆر عەبدولرەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر و فازیل ڕەسوڵ مەحموود لە سەر مێزی وتووێژ لەگە ڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کران. دوکتور قاسملوو لە کاتێکدا تێرۆر کرا کە بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی ئاشتییانە بۆ مەسەلەی کورد لە ئێران و بۆ وەدەستەھێنانی مافە سیاسی و ئینسانییەکانی گەلی کورد چووبووە ئەم دیدارە. سەرەڕای بەڵگە حاشاھەڵنەگرەکانی کاتی تێرۆرە کە دەوڵەتی نەمسا ڕێگای بە پۆلیس و دەزگای قەزایی خۆی نەدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بە ئەنجام بگەیەنن؛ لە ئاکامدا ئەم تاوانە کەم وێنەیە کە لە نێو دڵی وڵاتێکی دیموکراتیکی ئەوروپا دا ئەنجام درابوو بێ سزا مایەوە و دۆخە یاسایییەکەی ھیچ کات چارە نەکرا.

 

لەدایکبوون : جەلال حوسامەدین تاڵەبانی
12ی تشرینی دووەمی 1933 (تەمەن ٨١)
کلکان[١]،
سلێمانی
 کوردستان
 عێراق
نەتەوە : کورد
پەروەردە : کۆلێژی یاسا
ساڵانی چالاکی : ١٩٤٧ - ئێستا
سەرناو : سکرتێری گشتی یەکیتیی نیشتمانی کوردستان، سەرۆک کۆماری عێراقی دوایسەدام
حیزبی سیاسی:  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئایین : ئیسلام٢
ھاوسەر:  ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد
منداڵەکان:  قوباد تاڵەبانی، پاڤێڵ تاڵەبانی

جەلال تاڵەبانی کوڕی حیسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی، ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٣[٣] لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکا.[٤] وە قۆناغی ئامادەییش لە کەرکوک و هەولێر تەواو دەکات

جلال تاڵەبانی لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێ. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانو ساڵانی ١٩٥٣-١٩٥٥ دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان.[٥] ساڵی ١٩٥٩، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.[٦]

 

لەدایکبوون : ١٤ی ئازاری ١٩٠٣
بارزان ، باشووری کوردستان
مەرگ : ١ی ئازاری ١٩٧٩
ویلایەتە یەکگرتووەکان
ھۆکاری : مەرگ شێرپەنجە
نەتەوە : کورد
پیشە:  سەرۆکی پێشووی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان ، شۆڕشگێڕی کورد
حیزبی سیاسی : پارتی دیموکراتی کوردستان
ئایین : ئیسلام
منداڵەکان:  ئیدریس و مەسعود

لە ساڵی ١٩٧٦دا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت و لە ١ی ئازاری ١٩٧٩دا بە ھۆی شێرپەنجە لەوێ کۆتایی بە ژیانی دێت. لە ٥ی ئازاری ١٩٧٩دا تەرمەکەی لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەسپەردە کرا. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ پاش ئازادبوونی بەشێکی باشووری کوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریسی کوڕی بە پێشوازی خەڵکەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە.

لەدایکبوون : مەحموود شێخ سەعید کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ
١٨٨١ز                    مەرگ١٩٥٦   ز
شوێنی گۆڕ:  مزگەوتی گەورەی سلێمانی ،سلێمانی
نەتەوە :  کوردستان
ناوەکانی تر : شێخ مەحموودی حەفید
شار:  سلێمانی
ئایین : ئیسلام
دایک و باوک : شێخ سەعید

 

شێخ مەحموود ناسراو بە حەفید (١٨٨١-١٩٥٦) کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ مەعروفی نۆدییە کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەدی نۆدیی شارەزوری بەرزنجی.١]

لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ لە کۆبوونەوەیەکدا لە سلێمانی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن، مەندوبی سیڤیلی میسۆپۆتامیا بە وەکالەت، سەرکردە کوردەکان داوای پاڵپشتیی بریتانیایان کرد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتوو ‌و سەربەخۆ لە سایەی‌ پاراستنی بریتانیادا. لەنێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مەحموود بەرزنجی کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، حکومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد. دوو ساڵی‌ پێ‌ چوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی ڕاپەڕینەکانی سەرکوت بکات.

یەکەم شۆڕشی لە ٢٢ی مایسی‌ ١٩١٩ دەستی پێکرد‌و کە تیایدا ئەو کارمەندە بریتانیانەی لە سلێمانی بوون دەستگیرکران و شۆڕشەکە بەخێرایی بە موسڵ و ھەولێردا بڵاوبووەوە. بریتانیا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکە بۆمبارانی ھەوایی، تۆپباران، شەڕی زەمینی و یەکجاریش گازی کیمیاییی بەکارھێنا.

بریتانیەکان شێخ مەحموودیان دوورخستەوە بۆ ھیندستان. لە حوزەیرانی ١٩٢٠، ٦٢ سەرکردەی خێڵەکیی ناوچەکە، داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد لەژێر سایەی ئینتیدابی بریتانیا. ڕەتکردنەوەی بریتانیەکان بۆ حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لەوەوە سەرچاوەی گرت کە سەرکەوتنی حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لە ناوچەکەدا وا ئەکات عەرەبەکانی تر لە ھەردوو ناوچەی‌ بەغدا ‌و بەسرە داوای سەربەخۆیی بکەن و بەمەش کۆنترۆڵی‌ ڕاسەوخی بریتانیەکان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناودەچێت.

لە ساڵی‌ ١٩٢٢، بریتانیا شێخ مەحموودیان گێڕایەوە سەر دەسەڵات، بەو ھیوایەی‌ شێخ مەحموود کوردەکان ڕێکبخاتەوە و دژایەتی تورکەکان بکات کە داوای موسڵ و کەرکووکیان دەکرد. شێخ مەحموود مەملەکەتی کوردستانی ڕاگەیاند و خۆی وەک مەلیکی کوردستان ناساند، دواتر ڕەزامەندی دەربڕی بە ئۆتۆنۆمییەکی سنوردار لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی تازەپێکھێنراودا.

لە ساڵی‌ ١٩٣٠ و دوای ڕاگەیاندنی وەرگیرانی عێراق لە "عوسبەتول ئومەم"، شێخ مەحموود سێیەم ڕاپەڕینی دەستپێکرد کە بە ھێزە زەمینی و ئاسمانییە بریتانییەکان سەرکوتکرا.

 

تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٢٢ ز دا لەشاری کۆیە ھاتۆتە دنیاوە، لەباوەشی خێزانێکی ھەژار چاوی کردۆتەوە و خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووە و لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەھرەی گۆرانیبێژی لە لا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی ھانیان داوه‌ سروود و گۆرانی بڵێ.

لەرێکەوتی ٢٠.١٠.١٩٨٧ "تایەر تۆفیق"ی گۆرانیبێژی کورد لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە شاری کۆیە به‌ خاک سپێردرا.

ھونەری تایەر تۆفیق[دەستکاری]

تایەر تۆفیق لەسەرەتای ژیانی ھونەریدا کەوتووه‌تە بەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێھاتووەکانی ئەوسای کۆیە وەک سێوە و مەلا ئەسعەد و سوودێکی زۆریشی لە ھونەرمەند ئەحمەدی ‌حەمە مەلا وەرگرتووە، بەڵام کاتێک کە بازووی ھونەری گۆرانی گوتنی بەھێز بووە، ھەوڵی داوە دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبێ و لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابووردووەوە بووەتە گۆرانیبێژێکی خاوەن دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی.

تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٤٥ی ز-ەوە بووەتە سەر دەستەی مەقامبێژانی سەر شانۆی ئاھەنگەکانی نەورۆزی کورد و گەلێک گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەکەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام کردووە، چونکە ھەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی دڵکێش بووە و ھەم باشترین دەقی شاعیرە مەزنەکانی کوردی بۆ ئاوازەکانی ھەڵبژاردووە.

تایەر تۆفیق شیعری شاعیرانی زۆری کردوە بە گۆرانی، وەکوو :

لەسەر شەو و ڕۆژی داناوە لە سەر شیعری حاجی قادری کۆیی
لەباخان ئاە و ناڵێن دێ لە سەر شیعری وەفایی
شیرین بەھارە لە سەر شیعری ئیبراھیم ئەحمەد
گولی سەربەستی لە سەر شیعری بەختیار زێوەر
بیست و ‌حەوت ساڵە لە سەر شیعری فایەق بێکەس
تۆراوە دڵی من لەسەر شیعری بێخود

و شاعیریرانی تر وەکوو : مستەفا بەگی کوردی، سافیی ھیرانی، عوسمان عەونی، ھەژار، ھێمن، گۆران، مەدھۆش، دڵدار، دڵزار، مەجید ئاسنگەر، بێخود، و شار‌ەزا.

تایەر تۆفیق لەماوەی ژیانیدا شەش نامیلەکە و پەرتوکی بەو دەقە شیعریانەی بە گۆرانی گوتوونی بە چاپ گەیاندووە و لە ھەمویان باشترین پەڕتووکەکەی گوڵی سەربەستی"یە کە بە پێشەکی کەریم شارەزا لە ساڵی ١٩٨٣ بەچاپیگەیاندووە.

لەبەرهەمەکانی تری کراس زەردێ ، شلێراوە شلێراوە ، نەسرین ئێوارە نەورۆزە

 

لەدایکبوون : ٢ی ئایاری ١٩٤٠،
 کوردستان:  سلێمانیمەرگ 04ی ئابی 2013 (٧٣ ساڵ ژیاوە)ستۆکھۆڵم،  سوید
شوێنی : گۆڕ  کوردستان سلێمانی
نەتەوە:  کورد
نەژاد:  ماد
پیشە:  شاعیر
خەڵاتەکان:  خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی (١٩٨٧

شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی "تریفەی ھەڵبەست" لە بەغدالە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی "تۆخۆڵسکی" پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند.

لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ "خاک" خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعری‌ بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.[١]

مەلا موحەمەد کوڕی مەلا عوسمان "مەحوی"
لەدایکبوون : ١٨٣٦یان ١٨٣٧
گوندی : باڵخ، سلێمانی
مەرگ : ١٩٠٦
سلێمانی
شوێنی گۆڕ:  ژوورەکانی خانەقای مەحوی
نەتەوە : کورد
پیشە : شاعیر، زانای ئاینی، عاریف
ناوبانگ : شیعر و تەسەوف
ئایین : ئیسلام

 

شیعرەکانی مەحوی لەسەر مانا و بیرکردنەوەیەکی تەواو قوڵ ئەوەستێت و بەگشتی ھۆنراوەکانی لەسەر چەندین تەوەری جیاواز ئەدوێت، لەوانە شانازی کردن بە نەتەوەی کورد و زمانی کوردییەوە لە ھەندێک لە شیعرەکانیدا، ھەروەھا ھەڵوێستی توندی شاعیر بەرامبەر ستەمکار و زۆرداران لە شیعرەکانیدا ڕەنگ ئەداتەوە لەگەڵ بەگژداچوونی ئەوانەی بازرگانی بەسەر ئایینەوە ئەکەن، زۆرترین بەشی شیعرەکانی لە چوارچێوەی جوانی و خۆشەویستی و عەشق دەسوڕێتەوە ھەروەھا چەندیین شیعری ھەیە لە بواری ڕاستی پەرستی و فەلسەفەدا و لە ستایشی ئایینی و تەسەووفدا.

مەحوی وەکو شاعیرانی سەردەمی و پێشووتر لەخۆی کێشی عەرووزی عەرەبی بەکارھێناوە، ھەروەھا یەکێتی قافییە پاراستووە، بەواتایەک کە سەرانسەری ھۆنراوەکە لەسەر یەک قافیەیە. بەھۆی ئەوەی زمانی کوردی لەو سەردەمەدا ھێز و تینی ئێستای نەبووە، مەحوی وشەی فارسی و عەرەبی زۆر بەکارھێناوە، ھەروەھا وشەکاری و وردەکاری زۆری بەکارھێناوە و بەدوای وشە دەربڕینی گراندا گەڕاوە.

لە ھەمان کاتدا مەحووی لەگەڵ زمانی کوردیدا بە زمانی فارسی و عەرەبی چەندین ھۆنراوەی نووسیوە.

 

نالی
Nali
لەدایکبوون:  خدری کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی
١٨٠٠ز
گوندی : خاک و خۆڵ، دەشتی شارەزوور
مردن:  ١٨٦٥ز
ئەستەمبوڵ، تورکیا
شوێنی : دیماتی ئەستەمبوڵ، تورکیا
پیشە : شاعیر
نووسەر
بیرکاریزان
وەرگێڕ
زمان:  کوردی
عەرەبی
تورکی
فارسی
نەتەوە:  کورد
جۆر شیعر:، وەرگێڕان، بیرکاری
کارە بەرچاوەکان : دیوانی نالی

نالی له‌ سه‌ره‌تای چه‌رخی نۆزده‌هه‌مدا ژیاوه‌. له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی باوی ئه‌ده‌بی بریتی بووه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی ، چونکه‌ کورردستان یا سه‌ر به‌ ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی یا ئێران بووه‌ و زمانی ڕه‌سمی یا فارسی یا تورکی بووه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ش زمانی عه‌ره‌بی زمانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووه‌ و کوردستانیش تێکڕا یه‌کێک بووه‌ ل وڵاته‌ ئیسلامیه‌کان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ که‌ نالی خۆیشی خوێنده‌وارێکی ئایینی و مه‌لایه‌کی موسڵامان بوو. جا بۆیه‌ ، نالی ئه‌گه‌رچی زۆری شیعری به‌ کوردی وتووه‌ ، شیعره‌کانی وشه‌ی زۆری فارسییان به‌ ده‌ستکارییه‌وه‌ یا بێ ده‌ستکاری تیایه‌. هه‌روه‌ها وشه‌ی زۆری عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی ئاینی و زاراوه‌ی زانیارییه‌ ئایینییه‌کانی وه‌ک فقه و ئوسسولی دین و مه‌نتیق و فه‌له‌کییاتیان تیایه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی ئیقتیباس و ته‌لمیح به‌کاری هێناون. ئه‌و شیعرانه‌ی که‌ له‌ (موناجات) و نزاو پاڕانه‌وه‌دا وتوونی هه‌موویان ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ کاریگه‌ره‌ن که‌ ئاینی ئیسلام له‌ ناخی ده‌روونیدا کردوویه‌تیی.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دیوانه‌که‌یه‌وه‌ ڕوو له‌ باره‌گای خودا ئه‌کا و ئه‌ڵێ:


ئه‌ی جیلوه‌ده‌ری حوسن و جڵه‌وکێشی ته‌ماشا

سه‌ر ڕشته‌یی دین بێ مه‌ده‌دی تۆ نییه‌ حاشا

به‌و ڕه‌حمه‌ته‌ عامه‌ت که‌ ده‌کا سه‌نگی سییه‌ه زه‌ڕ

له‌م قه‌لبه‌ که‌ وه‌ک به‌رده‌ ، ڕه‌شه‌، (رش شاشا)

دوو نامەکەی نالی و سالم: نامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالی یەکێک لە بەناوبانگترین شیعرەکانی نالی ئەو شیعرەیە کە بۆ سالم ی نووسیوە و ئەویش وەڵامی دەداتەوە، ئەو دوو قەسیدەیە بە ناوی (دوو نامەکەی نالی و سالم)ەوە ناوبانگیان دەرکردووە. نالی ئەو قەسیدەیەی وەکو نامەیەک بۆ سالمی هاوڕێی نووسیوە و باسی دوورە ولاتی خۆی لە شام دەکات و هەست و تاسەی دووری نیشتمان و شارەزوور و سلێمانی کە لە لایەن عوسمانییەکانەوە داگیرکرابوو، دەردەبڕێت. (عەبدالرحمن سالم)یش لە وەڵامدا شیعرێکی بەرزی بۆ دەنووسێت و هەردووکیان بە خەیاڵ و بە (با) دا، نامەکانیان دەنێرن. نالی بەم شێویە قه‌سیدەکەی دەست پێ دەکات:


قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مروور

وەی پەیکی شارەزا بە هەموو شاری شارەزوور

ئەی لوتفەکەت خەفییو هەوا خواە و هەمدەمە!

وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەیی حوزور!


مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بەم شێوەیە ئەو دوو بەیتە شیعرەی شیکردۆتەوە و دەڵێ: "نالی لە ڕێگای (با)ی تیژڕەوەوە نامەکەی دەنێرێت و پێی دەڵێت:”خوا بمکا بە قوربانی تۆزی ئەو ڕێگایەی تۆ بەسەریا ئەڕۆی، تۆ شارەزای هەموو کون و کەلەبەرێکی شاری شارەزووری و ڕێت لێ ون نابێ، بڕۆ ئەم نامەیەم بۆ بگەیەنە و هەواڵم بۆ بپرسە و بزانە…”. نالی بەو شێوەیە تاسەی دووری خۆی و دوورە وڵاتی دەکاتە هەوێنی ئەو شیعرە بەرزە کە “هەڵقوڵاوی ئاخ و دەنگدانەوەی ژانی دەرونی خۆیەتی”.

 

سالم کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگی ساحێبقرانە و لە ساڵی ١٨٠٠دا لە شاری سلێمانی ھاتوەتە دنیا. لە ساڵی ١٨٦٦دا مردووە و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.

ھۆنراوەکانی[دەستکاری]

تایبەتمەندیەکانی شێعری سالم بەکارھێنانی زۆری وشەی قورئانی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژووییەکان و بەکارھێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفیانەیە.

سالم لە وڵامی قەسیدەی بادی خۆش مرووری نالی دا قەسیدەیەکی نووسیوە کە ئاوا دەست پێدەکات:

جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر ئەی پەیکی موستەعید لە ھەموو ڕاھی پڕ خەتەر
ئەی میروەحەی جەمالی مەھاسایی دڵبەران وەی شانەزەن بە کاکولی تورکانی سیمبەر

سالم لە ئەم قەسیدەیەدا بە جوانی باسی بارودۆخی سلێمانی دوای ڕووخاندنی بابانەکان دەکات و سکاڵای زۆر لە ڕۆمییەکان دەکات کە بوون بە ھۆی کاول بوونەوەی وڵاتەوە، لە داوییدا داوا لە نالی دەکات کە ئەو کاتەدا ڕوو لە سلێمانی نەکاتەوە، لە دوایین بەیتدا دەڵێت:

تۆ خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی: دەخیلی بم بەو نەوعە قەت نەکا بە سولەیمانییا گوزەر

نموونەی ھۆنراوەی کوردی[دەستکاری]

ساقی لە پەردە دەرھات، جامی شەڕابی ھێنا دڵ خیرە ما لە حێرەت مەھ ئافتابی ھێنا
یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو، دەرکەوت ‌و تووری سووتاند ئاوێنە سەختڕوو بوو، لەو عەکسە تابی ھێنا
تیماری چاکی سینەم، ڕاجع بە چاوی مەستە بەختیش موافیقی عەشق، بۆ من خەرابی ھێنا
یارم لە ئەندەروون ھات، دەستی ڕەقیب لە دەستا غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی ھێنا
بۆ تۆبە سووی مزگەوت، ھاتم بچم لە ڕێدا بۆ کۆیی مەی فرۆشان، عەزمم شتابی ھێنا
ڕوو ھەر لە من ئەپۆشێ، وا حاڵیە کە جبریل ھەر خاسە بۆ من و ئەو، ئایەی حیجابی ھێنا
وەی وەی چ ‌مەجلسێ بوو، دوێنێ لە ‌دەبدەبەی دڵ دڵبەر شەڕابی گێڕا «سالم» کەبابی ھێنا