en_US
en

Powered By Mega Holdings

 
 
 
 
کولتوور
9113

کولتوور

چاند یان فەرھەنگ یان کلتوور کۆیێک لە زانست، باوڕ، ھونەر، قانوون، ئەخلاق، عادەت و ھەر شتێکی ترە کە مرۆڤ وەکوو ئەندامێکی کۆمەڵگا فێری دەبێت.ھەر بەشێک لە وڵاتێک دەتوانێت چاندێکی تایبەت بە خۆی ھەبێت. چاند لە ڕێگا فێرکاریەوە بە نەسڵەکانی دەھاتوو فێر دەکرێت.

ھونەر بوارێکی ھەمەڕەنگی چالاکییەکانی مرۆڤە و بەرھەمەکانی ئەو چالاکییانەیە؛ ئەم گوتارە بە پلەی یەکەم تیشک دەخاتە سەر ھونەری بینراو، کە دروستکردنی وێنەکان و تەنەکان لەخۆ دەگرێت لە ڕشتەکانی سەر بە وێنەکێشی، پەیکەرسازیی، چاپەمەنی، وێنەگریی و ھەروەھا میدیا بینراوەکانی تر. زۆربەی جار بیناسازییش بە یەکێک لە ھونەرە بینراوەکان دادەنرێت؛ گەرچی، وەک ھونەرە ڕازاوەکان، لە سازکردنی بیچمەکانەوە دەگلێت کە تێیدا لەبەرچاوگرتنی کردارییانەی بەکارھێنان بنچینەییە — بەشێوەیەک کە ئاسایی سەر بە وێنەکێشیی نییە، بۆ نموونە موزیکا، شانۆ، فیلم، سەما و ھونەرە نوواندنەکانی تر، ھەروەھا وێژە و میدیاکانی تر وەک میدیای کارلێکردوو کە دەچنە ژێر پێناسەیەکی فراوانتری ھونەر یاخود ھونەرەکانەوە. ھەتاکو سەدەی ١٧، ھونەر بۆ ھەر جۆرێک لە لێزانیی و کارامەیی دەگەڕایەوە وە جیانەکرابوویەوە لە پیشەگەریی یا زانستەکان، بەڵام لە بەکارھێنانە مۆدێرنەکەیدا دووای سەدەی ١٧، کە تێیدا لەبەرچاوگرتنی ئیستەتیکا باڵاترینە، ھونەرە جوانەکان جیاکراوەتەوە و ناسراوەتەوە لە شارەزاییە وەدەست ھاتووە گشتییەکان، وەک ھونەرە ڕازاوەکان و ھونەرە بەکاربەرەکان.

ھونەر لە ڕووی لاسایی (وەک نووێنەری بوویەر)، دەربڕین، ئاڵوگۆڕی سۆز، یان چۆنایەتییەکانی ترەوە دەناسرێتەوە. لە ماوەی ڕۆمانتیکدا، ھونەر وەک «توانایەکی تایبەتی مێشکی مرۆڤ دەبینرا کە لەگەڵ ئایین و زانستدا پۆلێن بکرێت». ھەرچەندە پێناسەی ئەوەی کە ھونەر پێکدەھێنێت جێی ناکۆکییە، وە بەدرێژایی کات گۆڕانی بەسەردا ھاتووە، پێناسە گشتییەکان ئاماژە بە بیرۆکەی ئەو شارەزاییە خەیاڵیی و بەھرەمەندانەیە دەکەن کە لە ئافراندن و توانای مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت. سروشتی ھونەر و چەمکە پەیوەستەکانی وەک داھێنان و لێکدانەوە، لە لقێکی فەلسەفەدا شرۆڤە دەکرێن کە بە ئیستەتیکا ناسراوە.

هونەر

جلی کوردی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردە و بۆ هەردوو ڕەگەزیش بە جیا دروستکراوە.

جۆر و جوانکارییەکانی جلی کوردی[دەستکاری]

ڕانک و چۆغەل، ڕانکە و چۆخە
شەروال، پاتۆڵ
پشتێن، پشتوێن
کڵاش
ملوانکەی لیرە

ڕۆژی جلو بەرگی کوردی[دەستکاری]

لە هەرێمی کوردستان ڕۆژێک تایبەت کراوە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی ئەو ڕۆژەش ڕۆژی ١٠ی ئازاری هەموو ساڵێکە کە ئەوەش لەسەر خواستی کەسەکە دەمێنێتەوە و بەئازادانە دەی پۆشێت ئەو ڕۆژەش زۆربەی قوتابخانە و کۆلێژ و پەیمانگا و دامودەزگا حکوومی و تایبەتییەکان دەگرێتەوە.

جلی کوردی

ژنە کوردێکی باکوری کوردستان لە وان بە جلی کوردیە وە لە ساڵی ١٩٧٣

نمونەی خواردن

جۆر نموونە
میوە : سێو ، پرتەقاڵ ، هەنجیر . هەنار ، ترێ هت
سەوزە : خیار ، تەماتە ، مێو ، باینجان هتد
چێشت:  دۆڵمە ، کفتە ، شفتە ، برنج و شلە ، بریانی ، کەباب ، ساوار ، تەماتە و ڕوون ، هێلکە و ڕوون
خواردنەوە:  چا ، شەربەت ، شیر


خواردن بەپێێ بۆنەکان و ئاینەکان

لەباشووری کوردستان ڕۆژانی نەورۆز دۆڵمە و بریانی لێدەنرێت
موسلمانان لەباشووری کوردستان لەڕۆژانی جێژنی قوربان و جێژنی ڕەمەزان ، برنج و شلە و قەیسی لێدەنرێت
کریستیانەکان بەزۆری خواردنی تورکی و پەتاتە دەخۆن

 چێشتی کوردی : زۆرینەی خواردنەکانی چێشتی کوردی لە خواردنی ڕۆژهەڵاتی نزیکن ئەوەش بەهۆکاری پێگەی جووگرافیا

چێشتی کوردی

نە ورۆز

نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و تورک نەتەوەی دیکەوە، بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە مێژوو. ھەندێ پێیان وایە زاڵبوونی کاوە بە سەر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە، بەڵام نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاکیش کۆنترە. شارەزایانی نەورۆز، بڕوایان وایە جەمشێد کە یەکێک لە پاشاکانی پێشدادییەکان بووە، نەورۆزی داھێناوە. ژیانی ئەو پاشایانە لە ئەفسانە بەدەر نییە و بە سەرھاتەکانیان زۆر خەیاڵین و سەردەمەکەشیان پێش لە چاخی مێژووە. کەوا بێت بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان.

کەوناراییەکان پێیان وا بووە کە لە مانگی نەورۆزدا "گیانە پاکەکان" سەردانی کەس و کارەکانیان لەسەر زەوی دەکەنەوە و ئاگر ھەڵدەکەن و " خوانی حەوت سین" دەچنن و بەدەوریدا دادەنیشن. بۆیە چەند ڕۆژێک پێش لە ھاتنی نەورۆز، خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناو ماڵیان و جلی نوێ لەبەر دەکەن و بە ئاگر ھەڵکردنەوە دەچنە پێشوازی نەورۆز. دیارە نەورۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت و داب و نەریتەکانی نەورۆز لای گەلانی ناوچەکەش جیاوازیی ھەیە.

جەژنی نەورۆز پێشینەیەکی دوورودرێژی ھەیە و کۆنترین جەژنی مرۆڤە لە سەر زەوی. بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو بوارەدا کراون، کۆنترین مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی، ئەو کاتەی کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون، رۆژی یەکەمی بەھاریان کردووە بە جەژن. دکتور مەولوود ئیبراھیم حەسەن لە وتارێکی تێر و تەسەلدا بە وردی چووەتە سەر بنج و بناوانی مێژووەوە و بەڵگە دێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو جەژنە ھەمان جەژنی (تەمووز و عەشتار) ە، کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان بێنە دەر و بەرەو خوارووی وڵاتی عێراقی ئێستا داگەڕێن، ئەو جەژنەیان بەڕێوە بردووە.

ئەفسانەکانی نەورۆز

نەورۆز تێکەڵ بووە بە کۆمەڵێک ئەفسانەی سەیر و سەمەرە. لە ئێرانی کۆندا لە یەکەم رۆژی بەھاردا واتە رۆژی نەورۆز، پاشای وڵات دەرگای خستووەتە سەر پشت بۆ دیدار لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیدا و رۆژەکانی تەرخان کردووە بۆ چاو پێکەوتنی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. ھەر لەو رۆژەشدا خەڵات و دیاری پێشکەش بە دەست و پێوەندەکانی کردووە و دیارییشی لێیان وەرگرتووە.

ھۆنەری فارس، فیردەوسی دانەری پەرتووکی شانامە، بنەچەی نەورۆز دەباتەوە سەر کۆنە ئەفسانەیەکی بێ بنەما، واتە ئەفسانەی کاوە و زوحاک. ئەوەی فیردەوسی باسی دەکات ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە. دیارە زوحاک یان (ئاستیاگ) ھەبووە و دوایین پاشای مادەکان بووە. بەڵام نەوەک ئەو جۆرەی کە فیردەوسی باسی دەکات. ئاخر فیردەوسی وەکوو کابرایەکی خوێنخۆری مار لەشانی زاڵم باسی دەکات کە دەبوو ھەموو رۆژێ مێشکی دوو گەنجی دەرخوارد بدەن. ھەر بۆیە کاوەی ئاسنگەر لێی یاخی دەبێت و شۆڕشێکی لە دژی بەرپا دەکات و تەخت و بەختی لێ وەردەگێڕێ. لە حاڵێکدا ھەر لەو وتارە بەڵگەمەندەی د. مەولوود ئیبراھیم حەسەندا ھاتووە، کە ئاستیاگ دوایین پاشای مادەکان، نەک زاڵم و شێت نەبووە بەڵکو پیاوێکی تا بڵێی ڕووخۆش بووە. بەڵام مێژووی پەیوەندیدار بەو کابرایە تەواو پێچەوانە و شێوێندراوە. بە ڕای من، سەرکەوتنی ھەخامنشییەکان، بەسەر دەوڵەتی ماددا و کۆتاییھاتنی تەمەنی یەکەمین دەسەڵاتی کوردی و سەرکەوتنی تیرەیەکی فارس و دامەزراندنی دەوڵەت لە لایەن ئەوانەوە، بووەتە ھۆی ئەوەی کە لە کۆنەستی فارسەکان بە گشتی و لە نەستی کەسێکی وەک فیردەوسیدا بە تایبەتی، ئەفسانەیەکی لەو جۆرە بیچم بگرێت (وێنا بکرێت) و ڕوخساری ئەو دوژمنەی پێ ناشیرین و بکرێت. دەڵێن: رۆژێک منداڵێک لە باوکی دەپرسێ: باوکە ڕوخساری شەیتان لەو وێنەیەدا بۆچی ئەوەندە ناشیرین و دزێوە؟ باوکەکەی دەڵێ: چونکە ئەو وێنە بە دەستی دۆستەکانی شەیتان نەکێشراوە. ئەوەی ڕاستی بێت مێژووی کوردیش ھەتا ئێستا خۆی نەینووسیوەتەوە، بۆیە جگە لە لایەنی کەم و کووڕی شتێکی ئەوتۆمان لە مێژووی کۆن لەبەردەست دا نییە کە مۆرکی خۆمانی پێوە بێت. تەنانەت ئەو بۆنە پیرۆز و جێگە شانازییانەش کە ھەمانبوون، بە جۆرێک مۆرکە کوردییەکەیان لێ سڕیونەتەوە و بە ناو نەتەوە و گەلانی باڵادەستەوە کراون، بۆ ئەوەی ئێمە شتێکمان نەبێت کە وەک پاڵپشت و بەڵگەی مێژوویی پاڵی پێوە بدەین. ئێستا کە بە پێی بەڵگە مێژووییەکانیش دەرکەوتووە کە نەورۆز جەژنێکی تەواو کوردییە و لە کوردستانەوە بە وڵاتان و ناوچەکانی دیکەی دەورووبەرماندا بڵاو بووەتەوە، ھێشتا وەک پێویست دەڵێی لە ڕوومان ھەڵنایەت ڕاشکاوانە بڵێین ئەو جەژنە جەژنێکی ڕەسەن کوردییە. ئێستاش لە کۆنەستی (ھزری) ئێمەدا ئەو ڕۆژە ڕۆژی سەرکەوتنی (کاوەی ئاسنگەر) ە بە سەر زوحاکی مار لەشاندا. لە حاڵێکدا ئەوە ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە ئەفسانەیەکی سازکراوە. ئەگەر واشی دانێین کاوەیەک بووبێت و تەخت و بەختی زوحاکی "ماد"ی وەرگێڕابێت، ئەوا کورد چۆن شانازی دەکات بە کەسێکەوە کە کۆتایی بە یەکەمین دەسەڵاتی کورد ھێناوە و دواتریش گەڕاوە بە قسەی فیردەوسی بە شاخ و کێواندا و لەوێ "فەرەیدوون"ی دۆزیوەتەوە و کردوویەتی بە پاشا. فەرەیدوونیش کورد نەبووە. ئەگەر وای دانێین کاوەیەکیش لە گۆڕێدا بووبێت (ھەبوو بێت) و کورد بووبێت، ئەوا کاوە خۆفرۆشێکی خەیانەتکار بووە و مێژووش پڕە لەو جۆرە کەسانە کە بەداخەوە شانسیان گرتوویەتی و دواتر بە پێچەوانەوە ناویان بە چاکە رۆیشتووە.

نەورۆز لە کوردەواریدا جێژنێکی تایبەتە و مێژوویەکی کۆنی هەیە. لە هەموو شوێنەکانی کوردەواریدا ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێ. یەکێ لە خاڵە هاوبەشەکان لە نێوان زۆربەی کوردەواریدا ئاگر ڕۆشن کردنی نەورۆزە. یەکەمین نووسەری کورد کە بە کوردی باسی دابونەریتی نەورۆزی کردبێ ئەحمەدی خانی بووە. زۆرێک شاعیرانی تری کوردیش هۆنراوەیان بۆ نەورۆز داناوە.

ئاگر ھێمای نەورۆز لای کوردان

جەژنی نەورۆز لە ئەستەنبۆل، ٢٠٠٦


ساڵی کوردی ساڵی كوردییش، هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانی، ساڵێكی هه‌تاوییه‌. واته‌ به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به‌ ده‌وری هه‌تاوه‌. ژماره‌ی مانگه‌كان و ده‌ستپێك و كۆتاییی ساڵه‌كان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، كتومت هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانییه‌. به‌ڵام دوو جیاوازیی سه‌ره‌كیی هه‌یه‌ كه‌ بریتین‌ له‌: ١. ڕۆژژمێری كوردی به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژژمێری ئێرانی، كۆچی نییه‌. به‌ڵكوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری كوردی ئه‌و ساڵه‌یه‌ كه‌ ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له‌ لایه‌ن "دیاكۆ"وه‌ دامه‌زرا. ئه‌ویش ٧٠٠ ساڵ پێش له‌ زایین بوو. ٢. له‌ سه‌رده‌می "كۆماری كوردستان" له‌ مه‌هاباددا ناوی مانگه‌كان كران به‌ كوردی كه‌ بریتین له‌: • به‌هار: (١. خاكه‌لێوه‌ ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان). • هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان). • پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز). • زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).‌ سه‌رنج: به‌ خاكه‌لێوه‌، (نه‌ورۆز) و به‌ بانه‌مه‌ڕ، (گوڵان) و به‌ خه‌زه‌ڵوه‌ر، (گه‌ڵاڕێزان)یش ده‌وترێت. به‌راوردی ساڵی كوردی له‌گه‌ڵ ساڵی هه‌تاویی كۆچیدا: ساڵی كوردی (١٣٢١) ساڵ له‌ ساڵی ئێرانی گه‌وره‌تره‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ ساڵی (١٣٨٤)ی هه‌تاوی بێت، ئاوا ده‌بێته‌ كوردی: (٢٧٠٥ = ١٣٢١ + ١٣٨٤) یان ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه‌ ساڵی كۆچیی هه‌تاوی (ئێرانی) به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین: (١٣٨٤ = ١٣٢١ - ٢٧٠٥) به‌راوردی ساڵی كوردی له‌گه‌ڵ ساڵی زایینیدا: یه‌كه‌م ساڵی ده‌ستپێكی ڕۆژژمێری كوردی ٧٠٠ ساڵ پێش له‌ زایین بووه‌. به‌هاری ئه‌و ساڵه‌ش ده‌ستپێكی ساڵه‌كه‌ بووه‌. هه‌روه‌كوو چۆن ساڵی كۆچیی هه‌تاوی هاوكات نییه‌ له‌گه‌ڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی كوردیش له‌گه‌ڵ ساڵی زایینیدا هاوكات نییه‌. ساڵی كوردی ٧٠٠ ساڵ له‌ ساڵی زایینی گه‌وره‌تره‌. بۆ گۆڕینی ئاوا ده‌كه‌ین: ١. ئه‌گه‌ر له‌ نێوان ١ی ژانڤییه‌ی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واته‌ ١ی نه‌ورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ساڵه‌ زایینییه‌كه‌، ده‌بێته‌ ساڵی كوردی، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا ده‌كه‌ین: (٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥) كه‌ ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین: (٢٠٠٥ = ٦٩٩ - ٢٧٠٤) ٢. ئه‌گه‌ر له‌ نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ ده‌خه‌یه‌نه‌ سه‌ری. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ٢٠٠٥ بێت ئاوا ده‌كه‌ین: (٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥) كه‌ ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین: (٢٠٠٥ = ٧٠٠ - ٢٧٠٥)







ساڵی کوردی

ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە. بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن "دیاکۆ"وە دامەزرا. ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بوو.

. لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە

بەھار: خاکەلێوە (نەورۆز) (ھەرمێ پشکوان) - بانەمەڕ (گوڵان) - جۆزەردان
ھاوین: پووشپەڕ - گەلاوێژ - خەرمانان
پاییز: ڕەزبەر - خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) - سەرماوەز
زستان: بەفرانبار - ڕێبەندان - ڕەشەمە (ڕەشەمێ)

مانگەکانی کۆچی ھەتاوی
ڕیزبەندی مانگەکان ژمارەی ڕۆژەکان ناوەکەی بە کوردی ناوەکەی بە فارسی مێژووکانی زائینی
١: ٣١خاکەلێوە فەرڤەردین ٢١ی ئازار – ٢٠ی نیسان
٢:  ٣١ گوڵان ئۆردیبێهێشت ٢١ی نیسان – ٢١ی ئایار
٣:  ٣١ جۆزەردان خۆرداد ٢٢ی ئایار – ٢١ی حوزەیران
٤:  ٣١ پوشپەڕ تیر ٢٢ی حوزەیران – ٢٢ی تەمموز
٥: ٣١ گەلاوێژ مۆرداد ٢٣ی تەمموز – ٢٢ی ئاب
٦: ٣١ خەرمانان شەهریڤەر ٢٣ی ئاب – ٢٢ی ئەیلوول
٧: ٣٠ ڕەزبەر مێهر ٢٣ی ئەیلوول – ٢٢ی تشرینی یەکەم
٨: ٣٠ خەزەڵوەر ئابان ٢٣ی تشرینی یەکەم – ٢١ی تشرینی دووەم
٩: ٣٠ سەرماوەز ئازەر ٢٢ی تشرینی دووەم – ٢١ی کانوونی یەکەم
١٠: ٣٠ بەفرانبار دێی ٢٢ی کانوونی یەکەم – ٢٠ی کانوونی دووەم
١١: ٣٠ ڕێبەندان بەهمەن ٢١ی کانوونی دووەم – ١٩ی شوبات
١٢: ٣٠/٢٩ ڕەشەمێ ئێسفەند ٢٠ی شوبات – ٢٠ی ئازار

ڕۆژی شەھیدانی کوردستان

لە ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧دا (١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی کۆچی ھەتاوی) قازی محەممەد سەرۆکی کۆماری کوردستان، محەممەد حوسێن سەیفی قازی وەزیری بەرگری کۆمار‌ و ئەبوولقاسم قازی برای قازی محەممەد لە مەیدانی چوارچرای شاریمەھاباد لە سێدارە دران. پاش ئێعدامی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی، ژمارەیەکی تر لە وەفاداران بە کۆماری کوردستان بە تایبەتی لە فەیزوڵڵابەگییەکانی ناوچەی سەقز لە دار دران‌ و ژمارەیەکی زۆریش لە تێکۆشەرانی بزووتنەوەکە زیندانی کران‌ و ژمارەیەکی زۆریش لە چالاکانی کورد چوونە وڵاتانی دەرەوە.

لە رۆژھەڵاتی کوردستان رۆژی ئیعدامکرانی قازی محەممەد وەک رۆژی شەھیدانی کوردستان ناودێر کراوە.

کڵە یان کلە یان کل (بە عەرەبی: کحل) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئافریقا و باشووری ئاسیا بەکاردێت بۆ خامڵاندنی چاوی ژنان (بۆ پیاوانیش، بەڵام کەمتر). لە کوردستان دا کڵە ئەخرێتە نێو کڵەدان (کڵدان) و بە مێڵێک کە لە شاخی گا و نچیر دروست ئەکرێ، بەکار دێت.

کل

کڵە، مێڵ و کڵەدان