en_US
en

Powered By Mega Holdings

 
 
 
 
هە مە رەنگ
2484

هەمەرەنگ

تەندروستی یان سڵامەت دابین کردنی بەژەوەندی ھەموو لایەنەکانی تەنی(جسمی)، ڕەوانی و کۆمەڵایەتییە. بە پێی وتەی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی تەندروستی تەنھا نەبوونی نەخۆشی و کەم و کووڕی لەش نییە، تەندروستی نەبوونی ھیچ گرفتێکی ڕەوانی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و جسمییە بۆ ھەریەک لە ئەندامانی کۆمەڵگا.

ھەست کردن بە تەندوستی لە نێوان مرۆڤەکاندا زۆر جیاوازە، بۆ وێنە ھەیە کەسێک کە ھەر دوو لاقی لە دەست داوە بەڵام ھەست بە تەندروستی دەکات، و ھەیە کەسێکیش کە ھیچ گرفتێکی لە لەشی دا نییە بەڵام ھەست بە لە دەست دانی تەندروستی دەکات.


وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . هەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و هەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و هەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەها وەرزش لە جیهاندا هەن کە هەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی هەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ ، تۆپی باسکە ، مەلەوانی ،کاراتێ ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد...

وەرزشکارێک لەکاتی یاریکردن لەسەر سەهۆڵ

وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان هەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە هەروەها ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات.

وڵاتەکانی تەوەر  ئەو دەوڵەتانە بوون کە ھاوپەیمانییەکی سەربازییان پێک ھێنا لە شەڕی جیھانی دووەمدا، ئەڵمانیای نازی لە خۆ ئەگرت بە سەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر و ئیتاڵیای فاشی و پاشان ژاپۆن چووە ڕیزیانەوە بە بۆمبارانکردنی بۆ بەندەری بیرل ھاربۆری ئەمریکی و چەند وڵاتێکی تر چوونە ڕیزیانەوە وەک نەمسا و ڕۆمانیا و بولگاریا و ھەنگاریا، شەری جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو و شەرەکە لە بنەمادا لە نێوان سێ دەوڵەتەکەی تەوەر (ئیمپڕاتۆری یابانی – ئەڵمانیا – ئیتاڵیا) دا بوو لەگەڵ وڵاتەکانی ھاوپەیمانی (یەکێتیی سۆڤیەت - بەریتانیا – وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی ھاوپەیمانان.


وڵاتەکانی تەوەر بە ڕەنگی شین ڕەنگ کراوە

تە ندروستی

وە رزش

ناو ناونیشانی چەند وڵاتێ

تریل :شارێکی ویلایەتی سپلیت-دالماتیای کرواتیایە. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١١دا ١٠٬٤٦٦ کەس بووە

 

،تووت: یەکێک لە شارەکانی تورکیایە کە لە پارێزگای ئادیەمان ھەڵکەوتووە.

بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتووانی ١١.٥٠٢ کەس بووە، کە نزیکەی ٤.١٠١ کەسیان لە بەشی ناوەندی نیشتەجێن.